سەردێڕ:

بانکی رافیدەین سیستەمێکی نوێی چاودێری دارایی دامەزراند

PM:11:38:22/03/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین سیستەمێکی نوێی چاودێری دارایی دامەزراند، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی جموجۆڵی رۆژانەی مامەڵە داراییەکان.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بانکی رافیدەین سیستەمێكی نوێی چاودێری دارایی لە لقەکانیدا دامەزراندووە، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی ئەو جموجۆڵە داراییانەی رۆژانە لە لقە جۆراوجۆرەکانی بانکەکەدا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە قۆناغی سەرەتاییدا سیستەمەکە لە شەش لق جێبەجێدەکرێت و دواتر بە چەند هەنگاوێکی دیکە سەرجەم لقەکان دەگرێتەوە، ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی سیستەمەکەش لەپێناو رووبەرووبوونەوەی حاڵەتەکانی سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەی نایاساییدایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دامەزراندنی سیستەمەکە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بانکەکەدایە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی بانکە نێودەوڵەتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بانکەکە و هۆکاردەبێت بۆ پشتبەستنی زیاتر بە تەکنەلۆجیا و خزمەتگوزاری پێشکەوتوو.













گەلەری