PM:09:13:22/03/2025
2392 جار خوێندراوەتەوە
هەفتەی رابردوو لە گوندی گرێزەی سنووری سەیدسادق شهش كهس كوژران كه ئهندامی یەک خێزان بوون، بكوژهكهش كوڕی بچووكی ماڵهكه بوو، كەسوكار كوژراوەكانیش ئەمشەو رایانگەیاند، بکوژەکە دوو رۆژ بووە لە بەریتانیا گەڕابووەوە و باری دەرونی تەواو نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، كەسوكاری ئەو خێزانەی كە لە گوندی گرێزەی سەیدسادق کە شەش ئەندامی خێزانەکە كوژران، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو كوڕەی كە هەفتەی رابردوو پێنج ئەندامی خێزانەكەی كوشت، ماوەی چەند ساڵێكە لە وڵاتی بەریتانیا دەژیت و دوە رۆژ پێش رووداوەكە گەڕاوەتەوە كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجە هیچ كێشەیەكی نەبووە
و وەك گەنجێكی دیندار نوێژ و رۆژوی گرتووە و سەردانی مزگەوتی كردووە، بەڵام وەك
ئەوەی هەستی پێكرابوو ماوەیەك پێش ئێستا باری دەروونی تێكچووە و ئەو رووداوەی لێ
كەوتووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی باوكی ئەو گەنجە
نەشتەرگەری بۆ كراوە و گەنجەكەش لەو كاتەدا لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و كەسوكارەكەی
سەرقاڵ بوون بە حاجی سالاری باوكیەوە و ئاگاداری دۆخی ئەو گەنجە نەبوون و لەگەڵیدا
نەبوون و تا رووداوەكەی لێكەوتووەتەوە.