ئاژانسی عەرەبیە رایگەیاند، سوپای سودان به‌رده‌وامه له پێشڕه‌ویه‌كانی له پایته‌خت به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا و بارەگای بانکی ناوەندیی کۆنتڕۆڵكردووه.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی عەرەبیە له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازییه‌وه بڵاویکردەوە، سوپای سودان توانیویه‌تی پێشڕه‌وی زیاتر بكات و به‌شێك له شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرای كۆنتڕۆڵكردووه له‌نێویاندا باره‌گای بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه.
ئەوەش دوای رۆژێک دێت کە سوپا کۆنتڕۆڵی تەواوی کۆشکی سەرەکیی کرد،
ئەوەش دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە لە ململانێی دوو ساڵە لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی
خێرا، کە هەڕەشەی دابەشکردنی وڵات دەکات.
دوێنێ هه‌ینی وەزارەتی
دەرەوەی سودان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سوپا و هێزه پاڵپشتیكاره‌كان
كۆشكی كۆماری و بیناكانی وه‌زاره‌ته‌كانیان سودان، ناوه‌ندی خه‌رتومی پایته‌ختیان
كۆنتڕۆڵكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ ئه‌وان ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه و بۆ دوژمنانیان و ئه‌و وڵاتانه‌ی
ده‌ستیان له كاروباری وڵاته‌كه‌یان وه‌رداوه له‌ناوچنی پیلانگێڕییه‌كه‌یانه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە جەنگی
ناوخۆی سودان بەردەوامیی هەیە، بە گوێرەی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، دەیان
هەزار کەس کوژراون و و زیاتر لە ١٢ ملیۆن سودانیش بەهۆی جەنگەکەوە ئاوارە بوون.