PM:11:36:21/03/2025
3388 جار خوێندراوەتەوە
سەچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، لە گوندی قەرەتەپە لە ناحیەی یایچی لە سنوری پارێزگای کەرکوک لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ روویدا بەهۆیەوە شەش کەس کوژران.
ئەمڕۆ هەینی٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە کەرکوک شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا روویدا و شەش کەس کوژران کە ئەندامی یەک خێزانن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی شەڕکرن لە نێوان دوو
هۆزی عەرەب شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
هەروەها، سەرجەم تۆمەتبارانی شەڕەکە دەستگیرکراون و دەست
بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە.
سۆران محەمەد ـ کەرکوک