PM:06:12:20/03/2025
1024 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، نەورۆز بۆ گەلی كوردستان، بەهار و نوێبوونەوە و ڕۆشنایی و ئازادییە. نەورۆز، واتای ژیانێكی تازە و مژدەی سەركەوتنی ڕووناكی بەسەر تاریكی و زوڵمدا دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی بەهۆی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە دەڵێت، هیوادارن نەورۆز ببێتە دەستپێكێك بۆ ئاسوودەیی و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە
دەستپێكێك بۆ ئاسوودەیی و خۆشی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و عێراق و ئەو نەورۆزە و
هەموو جەژنەكانیان لە كامەرانی و بەختەوەری بەڕێ بكەن.