PM:01:45:20/03/2025
2576 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وردبینی لیستی مووچە هێشتا بەردەوامە و ئەگەر گرفت لەناو لیستی مووچەکەدا نەمابێت بەئەگەری زۆرەوە پێش جەژن تەمویلی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لیستی مووچە کێشەی تێدانەبێت پێش جەژن مووچەی هەرێم دەنێرێت و حکومەتی کاربەڕێکەش وا چاوەڕوانە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو تەمویلی پێبگات تاوەکو پێش جەژن مووچەی پێدابەشبکات.
هاوکات، تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان لە
رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکاندا پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکانی وەزارەتی
دارایی عێراقەوە کە ئەمەش یەکێکە لە گرفتەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاندبوو،
لە رێگەی تیمێکی تەکنیکیەوە لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی
عێراق کراوە.