سەردێڕ:

سودانی هه‌نگاوه‌كانی بۆ دابینكردنی كاره‌با له‌ هاوین چڕتر ده‌كاته‌وه‌

PM:09:32:19/03/2025

964 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردن ده‌كاته‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ به‌فیڕۆدان و كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی كاره‌با له‌ وه‌رزی هاویندا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی كارەبای حكومەتی عێراق، چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی كارەباوە دەركرد، وەک، دانان و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك لە سێكتەری كارەبادا.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی هاوین سودانی بڕیاریداوە ژمارەیەك پڕۆژەی كارەبایی لە شارەكانی عێراقدا جێبەجێبكرێن لەوانە، نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا لە پاریزگاكانی عێراقدا، دانانی چەند محاویلە و وێستگەیەكی كارەبا لە شارەكاندا و هەروەها درێژكردنەوە و زیادكردنی فیدەرە كارەباییەكان تا توانای دابینكردنی كارەبایان فراوانتربێت.

باس لەوەش کرا، بڕیاردراوە ٣٢٣ وێستگەی كارەبا دروستبكرێت و بەشێكیش لەوانەی كەموكورتییان تێدایە نۆژەندەكرێنەوە، لەگەڵ زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ فیدەری كارەبایی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، جێبەجێكردنی پڕۆژە كارەباییەكان لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی حكومەت و وەزارەتی كارەبادایە بۆ وەرزی هاوین.













گەلەری