PM:02:05:19/03/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی ژێرخان و کۆگاکانن بۆ کردنەوەی لقی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەیوەندییەکان عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە پلاتفۆڕمی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەخرێتە بازاڕەوە.
هەروەها، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، پلان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
دانراوە، دوای ئەوەی ژێرخانی بنەڕەتی دامەزرێندرا،
هاوکات، گۆڕینی خزمەتگوزاری
پۆستە بۆ خزمەتگوزاری ئۆتۆماتیکی (گۆڕانکاری دیجیتاڵی) بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ
ئەو پێشکەوتنەی لە وڵاتانی جیهاندا روودەدات.