AM:10:54:19/03/2025
4936 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان ئەگەری باران بارین و هەورە بروسکەهەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، باران بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان باران بارین هەیە لە کاتی جیا جیا, وە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری پروشکە باران هەیە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەندو لێزمە باران دەبێت .
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئاڕاستەی با ئاڕستە گۆڕاو دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (١-٣)
پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزى
دهۆک :٢١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٦ پلەى سیلیزى
زاخۆ :٢٠ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٢٠ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٠ پلەى سیلیزى
حاجی
ئۆمەران : ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران
: ١٩ پلەی سیلیزی