وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی مانگی شوبات و کرێی
وانەبێژیی مانگی ئابی ساڵی رابردووى مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە
سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت کە لەکاتى خۆى وەریاننەگرتووە.
باسی لەوەشکرد، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی
ئەمساڵی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان
دابەشدەکرێت.
هەروەها، مووچەى سەرجەم مامۆستایانى گرێبەست لە
داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان تەمویل دەکرێت.