PM:11:18:18/03/2025
16204 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەوتۆمەتبارەی ئۆتومبێلەکانی کەلاری سوتاند دەستگیرکرا، سێ ئۆتۆمبێلی سوتاندووە و تەمەنی ١٩ ساڵە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەنزیک شارەوانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرسوتاو ئەمڕۆش لە گەڕەکی ئەندازیاران و گەڕەکی ئازادی کەلار تەنکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بارهەڵگر سوتا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجی مەفرەزەی حەرەکاتی
بەشی پۆلیسی کەلار بەهاوکاری ئاسایشی کەلار و تیمی کامێرامانی بەشی پۆلیسی کەلارو
مەفرەزەکانی ١٠٤ـی کەلار دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و سودبینین لەکامێرای
چاودێری توانیان تۆمەتبارەکە کە تەمەنی ١٩ ساڵە دەستگیربکەن.
وتیشی، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی
لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردووە.