PM:11:00:18/03/2025
1076 جار خوێندراوەتەوە
بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، هاتوچۆ لە دەروازەکە دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، هاتوچۆ لە دەروازەکە دەستیپێکردەوە، ئەوەش دوای چارەسەكردنی چەند کێشەیەکی تەکنیکی كە ئەمڕۆ لە سیستەمی بەشی پاسپۆڕت لە ئیدارەی سنوری تورکیاوە دروست بوو كە بووە هۆی وەستانی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەكە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هیچ گرفتێکی دیکەی تەکنیکی
دروست نەبن، رەوشی دەروازەکە بەرەو ئاسایی بونەوە دەچێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دەروازەی سنووریی نێودوەڵەتیی
ئیبراهیم خەلیل ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی
پاسپۆڕت-دا هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
و خابوور-دا راگیراوە.