سەردێڕ:

پزیشکێک: فشاری دەروونی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ

PM:11:56:17/03/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

فشاری سۆزداری توند کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، لەوانەش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.


دکتۆر ماریا ڤاسیلیڤا پسپۆڕی قژ و پێست ئاماژە بەوە دەکات لە کاتی فشاری زۆر توندا جەستە هۆرمۆنی سترێس (کۆرتیزۆڵ، پرۆلاکتین و هۆرمۆنی ئەدرنۆکۆرتیکۆتڕۆپیک(ACTH)بەرهەمدەهێنێتکە دەبێتە هۆی گرژبوونی خوێنبەرەکان و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دەوروبەری تاڵەکانی قژ.

ئەو دەڵێت: " کاتێک خوێنبەرەکانی دەوروبەری تاڵەکانی قژ تەسک دەبنەوە، دابینکردنی ماددە خۆراکیەکان و ئۆکسجینی قژ تێکدەچێت"

فشاری درێژخایەن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی قژ دروست دەکات و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەش کرد جگە لە هەڵوەرینی قژ، هۆرمۆنەکانی سترێس دەتوانن نەخۆشییەکانی پێست، پێستی سەر و جەستە زیاتر بکات.













گەلەری