سەردێڕ:

کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ کەس و کاری شەهیدان دروست دەکرێت

PM:10:57:16/03/2025

1544 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکەکانی دامەزراوەی شەهیدان، کۆمیسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان، سندوقی گەشەپێدانی عێراق و راوێژکاری یاسایی سەرۆکی حکومەت سەپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە تاوتوێکردنی پرسی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان.

هاوکات، سەرۆک وەزیران رێنمایی دا کە لە ماوەی ١٠ رۆژدا دوو پێشنیاری کۆتایی یان زیاتر بۆ پڕۆژەکە پێشکەش بکرێن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گونجاو بکرێت بۆ دابەشکردنی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی بەغدا و قایمقامیەتەکان.













گەلەری