PM:12:34:16/03/2025
1368 جار خوێندراوەتەوە
پارێزەری شێروان شێروانی رایگەیاند، دادوەر بریاریدا بە رەتکردنەوەی داواکاری بریکارداری رۆژنامەنوس شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی بە ئازادبونی بە مەرج و تا ٩ـی ئەیلول لە زیندان دەمێنیتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شێروان شێروانی رایگەیاند، جارێکی دیكه ستەم لە شێروان شێروانی کراو دادوەر بریاریدا بە رەتکردنەوەی داواکاری بریکاردارم رۆژنامەنوس شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی بە ئازاد بونی بە مەرج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە
چاوەڕوان نەکراو بوو، بە بڕیاری دادوەر تا ٩ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، لە زیندان
دەمێنیتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شێروان شێروانی دهبوو له مانگی ٩ـی
ئەیلولی ٢٠٢٣، ئازادبکرایە، بەڵام پێش ئەو وادەیە لە ٧ـی تەممووزی ٢٠٢٣، بەپێی
ماددەكانی ٢٩٨ و ٢٩٥ لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزا درایەوە
دواتر بە بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم سزاکەی چوار ساڵ کەم کرایەوە بە دوو ساڵ و بڕیاربوو
ههفتهی رابردوو ئازاد بکرێت، بهڵام جارێكی دیكه ئازادكردنی دواخرایەوە.