AM:10:47:16/03/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، له يادى پڕ له ئازارى كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین و به شكۆوه یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی‌دا گيانيان به‌خت كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ته‌نيا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێكی خه‌مناك بوو له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید كه ئامانجیان نه‌هێشتنى گه‌لی كوردستان بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌م یاده‌دا، جارێكی دیكه جه‌خت
ده‌كه‌ينه‌وه كه پێویسته قه‌ره‌بوو‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو قوربانيیانی
جینۆساید و ئه‌نفال بكرێته‌وه و له هه‌موو بواره‌كاندا باشترین خزمه‌تگوزاریيان
پێشكه‌ش بكرێت.
وتیشی، هه‌رێم ئه‌مڕۆ به قه‌واره‌ى ده‌ستووری و
فیدراڵی و ته‌واوى ده‌ستكه‌وته‌كانييه‌وه، به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدانه.