سەردێڕ:

پوتین: رازیین بە جێبەجێکردنی ئاگربەست

PM:07:09:13/03/2025

2388 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، رازین لەسەر ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا، بە مەرجێک ببێتە هۆی ئاشتی درێژخایەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، رایگەیاند، لە بەرژەوەندی ئۆکرانیادایە کە داوای ئاگربەستی ٣٠ رۆژە بکات، ئێمەش پشتگیری ئەم پێشنیازە دەکەین، بەڵام چی دەکەین سەبارەت بەو شتانەی کە لە کورسک روودەدەن و پێشهاتەکانی ئێستای؟

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا رەنگە ئاگربەستی کاتی بۆ کۆکردنەوەی زۆرەملێ و دابینکردنی چەک بەکاربهێنێت، بەتایبەتی لە ئۆبلاستی کورسک و پێویستە دیاری بکرێت کە چۆن ئەمە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

 

وتیشی، پرسی چاودێریکردنی ئاگربەست لە کاتی ئاگربەستدا پێویستی بە لێکۆڵینەوەی قووڵ هەیە.

هاوکات، سەرۆکی روسیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی بۆ هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا.













گەلەری

‌بەپەلە