PM:12:57:13/03/2025
1488 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، یەکێتی و پارتی لەبارەی کارنامەی حکومەت گەشتوونەتە رێککەوتن و تەنها دابەشەکردنی پۆستەکان ماوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کاربەرێکەر ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە و هەردوولا لەسەر کارنامەی حکومەت گەشتوونەتە رێککەوتن.
باسی لەوەشکرد،
قۆناغی داهاتوو قۆناغی دابەشکاری پۆستەکانە لە نێوان هەردوولادا و تەنها ئەوە ماوەتەوە.
وتیشی، "هیوادارین کابینەی نوێی حکومەت بە زوویی پێکبهێنرێت".