سەردێڕ:

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لە دایکبووانی ساڵی ٢٠٠٧ مافی دەنگدانیان دەبێت

PM:05:46:12/03/2025

892 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە عێراق لەدایكبووانی ساڵی ٢٠٠٧ مافی دەنگدانیان دەبێت و وتیشی، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ١٥ تا ٢٠ ئازار دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە دایکبوون لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا مافی دەنگدانیان دەبێت.

باسی لەوەشکرد، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ١٥ تا ٢٠ـی ئازار دەستپێدەکات و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەری بەشێکی زۆری ئەو کێشانەیان کردووە کە لە کاتی دەنگداندا دروست دەبێت لە ئامێر و خوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران.













گەلەری