سەردێڕ:

دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دووی هەرێم کرا

AM:11:19:12/03/2025

2580 جار خوێندراوەتەوە

دەست بە ناردنی موچەی مانگی دووی هەرێم کرا و بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٩٥٧ ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەغداوە دەست بە رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی دوو کراوە بۆسەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان و پەیامنێری ئێن ئاڕتیش باسی لەوەکرد، زیاتر لە ترلیۆنێک دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکییان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و رایگەیاند، سودانی پێی وتووە لەم هەفتەیەدا دەست بە ناردنی پارەی مووچە دەکەن.













گەلەری