نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی ٨ـی مارسدا ( رۆژی جیهانی ژناندا) رایگەیاند، پشتگیری ژنان دەبێت و درێخى ناكه‌ن بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگەیه‌ک كه تيايدا ژن هاوبه‌شێكی راسته‌قينه بێت له دروستكردنی داهاتوودا.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نێچیر ڤان بارزانی لە پەیامەکەشیدا وتی، "ئێمه شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین و به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له كاروانى ئازاديى كوردستان".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، كه بۆ مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانی و پاراستنی له
توندوتیژی و جیاكاری، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی له هه‌موو كه‌رته‌كاندا،
كاری هەمەلایەنە و زیاتر پێويسته.
هاوکات وتیشی، "پابه‌نديى به‌رده‌واممان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی
كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌كسانی و هه‌رچيمان له‌ده‌ست بێت درێخى
ناكه‌ين بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه تيايدا ژن هاوبه‌شێكی راسته‌قينه بێت له
دروستكردنی داهاتوودا".
هەروەها مەسعود بارزانیش رایگەیاند، پیرۆزبایی رۆژی ژنان دەکات
و وتیشی، ژنانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدان و سەربەرزیین و پێویستە رێز
لە پێگە و ماف و داواکارییەکانیان بگیرێت.
هاوکات مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ژنان رۆڵێکی کارایان هەیە
لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا و دژی هەر توندوتیژییەک دەوەستنەو بەرامبەریان
بکرێت.