سەردێڕ:

هەشت سەنتەری جوانکاری داخران

PM:07:49:05/03/2025

2028 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی کارکردنی کارمەندی بیانی بەبێ راستکردنەوەی بڕوانامە و هەبوونی مۆڵەتی پیشەیی، هەشت سەنتەری جوانکاری داخران.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران، بە هاوبەشی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی سۆران، بەڕێوەبەرایەتیی KMCA ، سەندیكای دەرمانسازان، ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی، سەردانی دەرمانخانە، سەنتەری پزیشکی و نۆرینگە و تاقیگەکانی قەزای ناوەندی سۆرانیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا هەشت سەنتەری جوانکاری بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی و کارکردنی کارمەندی بیانی بەبێ راستکردنەوەی بڕوانامە و هەبوونی مۆڵەتی پیشەیی و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، داخران.

باسی لەوەشکرد، هەروەک رایانگەیاندبوو، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ناو و ناونیشانی ئەو شوێنانە بڵاودەکرێنەوە کە پابەندی رێنماییەکان نین.













گەلەری