PM:02:46:04/03/2025
37352 جار خوێندراوەتەوە
حكومهتی کاربەرێکەر خشتەی زانیارى و وردەکاریی دەرچووانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڵاوكردهوه كە ژمارهیان ٥٠٠ كهسه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی حکومەتی کاربەڕێکەر، خشتەكە ناوی سیانی و جۆری پۆست و شوێنی نیشتەجێبوون و وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی رێكاری دەستبەكاربون و شوێنی دەوامی فەرمیی تێدا دیاریكراوە، ئەوەش بە رەچاوکردنى بڕگەى (٢) لە بڕیارى ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٦٩) لە ٥ـی دوو ٢٠٢٥.
ئەوەش دوای ئەوە هات، ٢٢ ـی شوباتی ساڵی رابردوو
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ
بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆ بووەوە، یەکێک لە بڕیارەکانی بریتى بوو لە دامەزراندنی
٥٠٠ کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە.
-
بۆ بینینی خشتەکە کلیک لەم بەستەرە بکەن