ئینفوگرافیكی هاوپێچ چاوێكی ورد دەگێڕێت له ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی به‌ڕۆژوبوون له وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌شێك له وڵاتانی جیهان له نێویشیاندا ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین و كه‌مترین كاتژمێری رۆژویان هه‌یه له جیهاندا.
ئەمڕۆ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٥، ئینفوگرافیكی هاوپێچ رایگەیاند،
كاته‌كانی رۆژوگرتن له مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی ٢٠٢٥، له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه به پێی شوێنی جوگرافی و درێژایی و پانی هه‌ر وڵات و شارێك ده‌گۆڕێت تا وڵات له ئیستوایی دورتر بێت، باكور یان باشور، كاتژمێره‌كانی رۆژو درێژتر ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت كه ژماره‌ی
كاتژمێره‌كانی رۆژو له یه‌ك وڵات‌دا له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی رۆژانی ڕۆژو له مانگی ڕه‌مه‌زاندا
زیاد ده‌كات، چونكه جیاوازی كاتژمێره‌كانی رۆژو ڕه‌نگه بگاته نزیكه‌ی یه‌ك
كاتژمێر، له‌گه‌ڵ زیادبونی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژ.
ئینفوگرافیكی هاوپێچ باسی جیاوازی
كاته‌كانی كاتژمێره‌كانی به‌ڕۆژوبون له ماوه‌ی مانگدا له هه‌ر وڵاتێكدا نه‌كردوه،
به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به كاتژمێره‌كانی به‌ڕۆژوبون له یه‌كه‌م رۆژی ڕه‌مه‌زان
به‌ستوه، ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ئه‌و كاته‌ی وه‌رگیراوه نزیكه.
له شیلی له
ڕۆژئاوای دور و باشوری ڕۆژئاوای ئه‌مریكای لاتین كه‌مترین كاتژمێر به‌ڕۆژو ده‌بن
به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ده‌توانرێت
بڵێین له شیلی له رۆژئاوای دور و باشوری رۆژئاوای ئه‌مریكای لاتین كه‌مترین
كاتژمێر به‌ڕۆژو ده‌بن له مانگی ره‌مه‌زاندا، ده‌گاته ١٢كاتژمێر و ٤٤ خوله‌ك، له‌كاتێكدا
موسڵمانان له نیوزله‌ندا نزیكه‌ی ١٢ كاتژمێر و ٤٦ خوله‌ك به‌ڕۆژو ده‌بن، له‌كاتێكدا
كاتژمێره‌كانی رۆژوگرتن له كینیا ده‌گاته ١٣ كاتژمێر و ١٥ خوله‌ك، له ئینده‌نوسیا
و ئۆگاندا ده‌گاته ١٣ كاتژمێر و ١٧ خوله‌ك.
له وڵاتی مالیزیا موسڵمانان بۆ ماوه‌ی
١٣ كاتژمێر و ١٨ خوله‌ك به‌ڕۆژو ده‌بن
له وڵاتی مالیزیا موسڵمانان بۆ ماوه‌ی
١٣ كاتژمێر و ١٨ خوله‌ك به‌ڕۆژو ده‌بن، هاوڵاتیانی ماڵدیڤ ١٣ كاتژمێر و ٢١
خوله‌ك به‌ڕۆژو ده‌بن، دانیشتوانی برونێی ١٣ كاتژمێر و ٢٢ خوله‌ك به‌ڕۆژو ده‌بن،
له كاتێكدا چادییه‌كان بۆ ماوه‌ی ١٣ كاتژمێر و ٣١ خوله‌ك به‌ڕۆژو ده‌بن، مالیه‌كان
بۆ ماوه‌ی ١٣ كاتژمێر و ٣٢ خوله‌ك به‌ڕۆژو ده‌بن.
له وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا
موسڵمانان زۆرترین كاتژمێر به‌ڕۆژو ده‌بن، به‌و پێیه‌ی له سوید و نه‌رویج و
فینلاند ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژو ده‌گاته ٢٠ كاتژمێر و ٣٠ خوله‌ك، ره‌نگه له
هه‌ندێك ناوچه‌دا ٢١ كاتژمێر زیاتر بێت.
له وڵاتانی میسر، سعودیه، قه‌ته‌ر،
عومان، ئیمارات، سوریا، كوه‌یت، به‌حره‌ین، فه‌ڵه‌ستین، لیبیا، تونس، جه‌زائیر،
ئوسترالیا، توركیا، ئیندۆنیسیا و فڕه‌نسا رایانگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی
جه‌ژنی ره‌مه‌زانه، هاوكات نۆ وڵات ئه‌وانیش (مه‌غریب، برونێی، مالیزیا، فلیپین،
ژاپۆن، ئێران، سه‌نگافوره، تایله‌ند و كه‌مبۆدیا) بون رایانگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه
یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.