PM:08:19:27/02/2025
19728 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران رایگەیاند، لەپێناو رەچاوکردنی دۆخی دارایی خەڵک و کەمکردنەوەی خەرچی پرسە بڕیاریاندا، لە سەرەتایی مانگی رەمەزانەوە مەراسیمی پرسە لە دوو رۆژەوە کەم بکەنەوە بۆ یەک رۆژ و پرسە لە دوای نیوەڕۆوە بەڕێوەدەچێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەڵام لەسەر داوای و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی، وە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خەڵک و کەمکردنەوەی خەرجی پرسە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی بڕیار و رێنمایی وەزارەتی
ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرسە تەنها (یەک رۆژە دوایی نیوەڕۆ)، بەڵام لە بەر واقعی
خەڵکی ئیدارەی سۆران بڕیارەکە نەچوبووە بواری جێبەجێ کردن و مەراسیمی پرسە دوو رۆژ
لە بەیانیەوە تاوەکو ئیوارەوە بەڕێوە دەچوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
پرسە تەنها (دوو رۆژ دوایی نیوەڕۆ) دەبێت و بڕیارەکە لە یەکێ ئازارەوە و لە سەرەتایی
مانگی رەمەزانی پیرۆز جێبەجێ دەکرێت.