PM:06:42:16/02/2025
2248 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی کاربەڕێکەر رایگەیاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كراوه به‌شێكی كێشه‌كانی به‌رده‌م مووچه بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چاره‌سه‌ر كراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر لە هەولێر لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا وەزیری دارایی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد.
وەزیری
دارایی ئاماژەی بەوەکرد، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ
كراوه به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی به‌رده‌م مووچه بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چاره‌سه‌ر بوون و ئه‌وه‌ش
هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت كار له‌سه‌ر سه‌رپێخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان بكات و شایسته‌ی داراییان بۆ دابین
بكات.
له‌به‌شێكی
تری دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتی ئێران چه‌ند داواكاریه‌كی له‌سه‌ر كێشه و شایسته‌كانی
كۆمپانیا ئێرانیه‌كان خسته‌ڕوو كه پڕۆژه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه
و وەزیری دارایی وتی، له‌ماوه‌ی رابردوودا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی
راسپاردووه كه كارئاسانی ته‌واو بۆ رایكردنی كاری ئه‌و كۆمپانیایانە بكه‌ن و به‌پێی
توانا كار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌كانیان بكه‌ن به‌چه‌ند قۆناغێك.