کەنەدا بەدوای کچە کوردێکدا دەگەڕێت کە لە وڵاتەکەی بێسەروشوێنە، شیلان بۆ ژیانێکی باشتر رووی لە کەنەدا کرد، ئەو ئێستا لەناو وەرزی زستانی پڕ لە بەفر و سەرما و سۆڵەی کەنەدا بووەتە باسێکی گەرمی خەڵک.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەم کچە کوردە کە ناوی شیلان شەهبازیانە لە ویلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا دیارنەماوە، کەسوکار و بنەماڵەی مانگ و نیوێک سۆراغی دەکەن و کچەکەیان تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نیە.
هەواڵەکە بووەتە
باسی میدیاکانی کەنەدا، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەم جۆرە وێنە و زانیاری شیلانیان لەشەقام
وشوێنە گشتیەکان بڵاوکردووەتەوە، شیلان شەهبازیان
کچێکی گەنجی تەمەن ٢٦ساڵە و دواین جار رۆژی ١ی١ی ئەمساڵ بینراوە کاتێک دەچێتە ماڵەکەی
خۆی وەک پۆلیس دەڵێت.
پۆلیس راشیگەیاندووە، لێکۆڵەرەکانمان بەردەوامن بەدوای دیارنەمانی کچە گەنجە کوردەکە، شیلان دوو ساڵ
بەر لەئیستا لە ئێرانەوە چووەتە کەنەدا.
نزیکەی ساڵێکە لە کۆمپانیایەک کاردەکات،
کەسوکارەکەی دەڵێن بۆ ژیانێکی باشتر چووە کەنەدا بەڵام بێسەروشوێن بوو.
دیارنەمانی کچە
کوردەکە بووەتە هۆی ئەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە رووبەرووی رەخنە ببنەوە.
لەیلا، دایکی
شەهلا بە میدیاکانی کەنەدای راگەیاندووە، دەیەوێت، بزانێت چی بەسەر کچەکەیدا هاتووە؟ ئایا لە ژیاندایە یان
نا؟ ئێمە تەنها دەمانەوێت بیدۆزینەوە دیارنەمانی کچەکەی کاریگەری زۆری لەسەر
تەندروستی دایکی دروستکردووە.
خێزانەکە ترسیان
لەوە هەیە کە ئەو کچە قوربانی تاوانێک بووبێت، یەکێک لەو هۆکارانەی
کە گەڕانی بەدوای کچەکەدا ئاڵۆزترکردووە، نەبونی پەیوەندی دیبلۆماسی نێوان ئێران کەنەدایە،
دایک و باوکی کچەکە لە شاری قوروە دەژین و دەڵێن نەبونی پەیوەندی لەنیوان ئێران وکەنەدا
وایکردووە کەس لە چارەنوسی کچەکەیان نەپرسێتەوە.
هەرچۆنێک بێت
باسی دیارنەمانی کچە کوردەکە بووەتە بابەتێکی گەرمی میدیاکانی کەنەدا و رەخنەیەکی زۆریش هاتووەتە سەر پۆلیسی کەنەدا
و داوادەکرێت هەرچی زووە هەموو هەوڵیک بخرێتە گەڕ بۆ ئاشكراکردنی چارەنوسی شیلان شەهبازیان.