رۆژی جیهانی رادیۆ لە ١٣ی شوباتی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن یونسکۆوە لە ساڵی ٢٠١١ راگەیەندرا، دوای ئەوەی بەفەرمی لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا.
رادیۆ میدیایەکی بیستراوە و بەگرنگترین میدیای دەنگی دادەنرێت، یەکەم پەخشی رادیۆیی لە ساڵی ١٩٠٦ بوو. هەروەها پێی دەوترێت رادیۆ (radio) کە لە وشەی لاتینی (radius)ەوە هاتووە، بە واتای تیژڕەوی.
رادیۆ، بەهۆی نرخە گونجاوەکەیەوە،
گونجاوە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگا دوورەکان و پەیامەکانیان بۆ ئاسان دەکات، سەکۆیەکیان
بۆ دابین دەکات بۆ چوونە ناو مشتومڕی گشتی، بەبێ گوێدانە ئاستی خوێندەوارییان.
بەهۆی ئەوەی توانای ناوازەی هەیە بۆ ئەوەی
بە ئاسانی بگاتە هەموو کەرتەکانی کۆمەڵگا، یونسکۆ بڕیاری داوە رۆژێک بۆ ئاهەنگگێڕان
بە رادیۆ لە سەرانسەری جیهاندا دیاری بکات.
لە ساڵی ٢٠١١ یونسکۆ بڕیاریدا ١٣ی
شوباتی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی رادیۆ دیاری بکات و ئەمەش لەلایەن کۆمەڵەی
گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ پەسەندکرا.
هەروەها، بەگوێرەی هەموو سەرچاوە کوردییەکان، یەکەم
رادیۆی کوردی لە ١٩ـی نۆڤێمبەری ١٩٣٩ لە بەغدا کراوەتەوە، ئێزگەی دووەم بە زمانی
کوردی (رادیۆی رۆژهەڵات) لە ٥ـی ئازاری ١٩٤١ لە بەیروت و ئێزگەی سێیەمی کوردیش لە
ئابی ١٩٤٢ لە یافا (فەلەستین) کراوەتەوە.
بۆچی گوێ لە رادیۆ دەگرین؟
لە سەردەمی زیرەکی دەستکرد و بڵاوبوونەوەی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رادیۆی کوالیتی وەک دەزگایەکی میدیایی زۆر گرنگ و جیهانی دەمێنێتەوە
بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، جگە لە سادەکردنەوەی پەیامەکانی، رادیۆ دەتوانێت بە پەخشکردنی زانیاریی متمانەپێکراو کە سەربەخۆ بێت جا چ لە رێگەی
بەرنامە تۆمارکراوەکانەوە بێت، چ لە رێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە بێت یان لەسەر داواکاری
لە میدیای مۆدێرن، رادیۆ دەتوانێت بەم تایبەتمەندیانە و چەندین تایبەتمەندی دیکە بەشداری
بکات لە داڕشتنی رای گشتی بە شێوەیەک کە خزمەت بە پرسە گشتییە گرنگەکان بکات.
رادیۆ ناوخۆییەکان زۆرترین توانایان هەیە
لە کۆمەڵگاکانیاندا بۆ پێشکەشکردنی بەرنامە، رووماڵ، چاوپێکەوتن و ڕاپرسی کە تیشک
دەخەنە سەر کێشەکان و چارەسەرەکان بۆ پرسە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگا.
بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ لە ساڵی
٢٠٢٥
بۆ ئەمساڵیش واتە ٢٠٢٥ یونسکۆ بانگهێشتی سەرجەم رادیۆکانی
وڵاتانی جیهان دەکات بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی یازدەهەمین خولی ئەم بۆنەیە، هەروەها
بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ساڵڕۆژی زیاتر لە سەدەیەک بەسەر دامەزراندنی رادیۆوە دروشمی
ئاهەنگی ئەمساڵی راگەیاندووە کە بریتییە لە : "رادیۆ و متمانە".