بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆکاری ئیشکردن رێگای گەلی عەلی بەگ دادەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆرانەوە بڵاوکرایەوە و راگەیەنرا، ئاگاداری شۆفێرانی بەرێز دەکەنەوە لە ئەمرۆوە هاتووچۆکردن بە رێگایی گەلی علی بەگ رادەگیرێت و دەگۆڕێت بەهۆکاری ئیشکردن لە دەروازەی شاری سۆران زارگەلی باڵەکیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە هاتووچۆکردن بە
رێگای گەلی عەلی بەگ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
* چوون
لە سۆران بۆ هەولێر بەرێگایی گەلی علی بەگ ئاسایە.
*هاتن لە هەولێر بۆ سۆران بە رێگایی بێخال ــ رەواندز دەبێت.
*چوون لە مێرگەسۆر بۆ هەولێر بە رێگایی گەلی علی بەگ ئاسایە .
*هاتن لە مێرگەسۆر بۆ سۆران بە رێگایی
شاواوە دێلزیان دەبێت.