سەردێڕ:

بەفر رێگای وەرتێی داخستووە و تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەین

PM:12:11:07/02/2025

1920 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوێنێ شەوەوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و کۆبوونەوەی بەفر رێگای زینی وەرتێ داخراوە و تیمەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شۆرش حەسەن، بەرێوەبەری ناوچەی وەرتێ بە ئێن ئار تی راگەیاند، بەهۆی کۆبوونەوەی بەفرێکی زۆر و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما رێگای زینی وەرتێ داخراوە و بەستوویەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمی راماڵینی بەفر لە بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی رێگا و بانی سۆران سەرقاڵی ئەوەن رێگاکە پاک بکەنەوە و خوێ بڕژینن بەسەر رێگاکەدا و خەریکن رێگاکە بە تەواوی دەکەنەوە و هاتوچۆکردن ئاسایی دەبێتەوە.

 

 

کەریم کەیفی- سۆران













گەلەری