PM:06:30:06/02/2025
3212 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەنوسانی کەرکوک بۆ کۆچی دوایی وریا حەمەکەریم رایانگەیاند، "خۆمان بەخاوەنی ئەم کۆستە گەورە دەزانین و هاوخەمی خۆمانتان بۆ دەردەبڕین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رۆژنامەنوسانی کەرکوک رایانگەیاند، بەڕێزان لەخانەوادەی هاوپیشەمان وریا حەمەکەریم و هاورێ و هاوپییشەکانمان لەکەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئێمە وەک رۆژنامەنوسانی کەرکوک خۆمان بەخاوەنی ئەم کۆستە گەورەیە دەزانین و هاوخەمی خۆمانتان بۆ دەردەبڕین".
ئاماژەیان بەوەشکرد، وریا
بەئاکاری بەرزو رەوشتی پەپوولە ئاسای و ئیشە
جوانەکانی، ببوو بە موڵکی خەڵک و کاردانەوەکانیش هەر لەساتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی گەواهی ئەو راستیە دەدەن،
هەموومانی لەناخەوە بێ تاقەت و خەمبار کرد.