PM:12:30:06/02/2025
1580 جار خوێندراوەتەوە
سەنتەری میترۆ لەبارەی گیان لەدەستدانی وریا حەمەکریم وتی، خانەوادەی رۆژنامەنووس وریا حەمە كەریم بەڕێوەبەرو كارمەندانی ئازیز ئێن ئارتی هەواڵی دڵتەزێن رووداوی گیان لەدەستدانی رۆژنامەنوسی بەتوانا و خۆشەویست وریا حەمەكەریم هەمووانی خەمبار كرد.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، وریا لەماوەی كاری رۆژنامەگەریدا لە كەناڵی ئازیزی ئێن ئارتیدا پەردەی لەسەر سەدان دۆسییەی هەستیار هەڵداوەتەوە، بێ ترس و بە شێوەیەكی پیشەیی مامەڵەی لەگەڵدا كردوون و بۆ رای گشتی ئاشكرا كردوون.
ئاگادارین كە بەبەهۆی پشتبەستنی بە زانیاری
راست حەوت بەرپرسی حكومی بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانیان و بەهەدەردانی
موڵكی گشتی و قۆرخ كاری و تەزویركردن، لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە، سەرجەم ڕاپۆرتە
بنكۆڵكاریەكان لەسەر ئەو بەرپرسانە ڕێكاری كارگێڕی و یاساییان لە وەزارەتەكانی
خۆیان و دادگاش بڕیوە، و ئەو ڕاپۆرتانەی وریا بونەتە بەڵگەی یەكلاكەرەوە لەسەر ئەو
بەرپرسانە.
وتیشی، لە دەستدانی كاك وریا نەك بۆ ئێمەو
رۆژنامەنووسانی سلێمانی بەڵكو خێزانی رۆژنامەگەری كوردستانی رۆژنامەنوسێكی چالاكو
پیشەیی و خۆشەویستیان لە كیس چوو.