سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی پێشووی سوریا خۆی رادەست کرد

PM:03:27:04/02/2025

2868 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی عەتیف نەجیب، ئامۆزای بەشار ئەسەد و بەرپرسی پێشووی لقی ئاسایشی سیاسی لە دارا، جەنەراڵ محەممەد ئیبراهیم شیعار، وەزیری پێشووی ناوخۆی سوریا خۆی رادەستی دەسەڵاتدارانی سوریا کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزیری پێشووی ناوخۆی سوریا بە ئەلعەرەبییەی راگەیاندووە، خۆبەخشانە خۆی رادەستی دەسەڵاتی نوێی سوریا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسیار نییە لە زیندانە نافەرمییەکان، بەڵکو تەنیا ئەو زیندانە فەرمییەکانە.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە کارێکی نەکردووە کە بە یاسا سزای لەسەر بێت.

محمد شیعار بەوە ناسراوە کە لە ساڵی ١٩٥٠ لە شاری حەففا لە لادێی لازقییە لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٧١ پەیوەندی بە سوپا و هێزە چەکدارەکانەوە کردووە، لەوێ لە رێگەی پلە سەربازییەکانەوە بەرز بووەتەوە.

سەرەڕای گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی، بەڵام لە ١٤ی نیسانی ٢٠١١ تا تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بووە وەزیری ناوخۆ، ئەوەش دوای نزیکەی مانگێک لە سەرهەڵدانی ناڕەزایی ئاشتیانە لە مانگی ئازاری ٢٠١١.













گەلەری