سەردێڕ:

رێواس فایەق: لەگەڵ پارتی خاڵی هاوبەشمان زۆرە

AM:11:31:04/02/2025

1684 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، "لەگەڵ پارتی خاڵی هاوبەشی زۆرمان هەیە و نزیکین لە رێککەوتن".


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رێواس فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لە پارتییەوە نزیکن بۆ رێککەوتن و خاڵی هاوبەشیان زۆرە و هاوکات بۆ پێکهێنانی حکومەت شاندی دانوستانکاری بڕیارە کۆبوونەوە بکەن.

هاوکات رێواس فایەق وتیشی، "ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتووین زۆر زیاترە لەو خاڵانەی لەسەری رێکنەکەوتووین، بەڵام جیاوازیی بیر و بۆچوونمان هەیە، هەروەها جیاوازیمان لەسەر ئەو میکانیزمانە هەیە کە دەمانەوێت پرۆسەکەی پێ بەڕێوەببەین، بۆیە ئومێد دەکەین ئەوەی ئەمڕۆ نەمانتوانی لەسەری رێکبکەوین، لیژنەی باڵای دانوستانەکان بتوانێت لەسەری رێک بکەوێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی بۆ چوارەم جارە کۆبوونەوە دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە رێککبکەون.

 













گەلەری