کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیک دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ چوارشەممە، نزیک دەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێ هەینی ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور
دەبێت و لە ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیانە بە
٢٠ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرما لە ناوچەی حاجی ئۆمەرانە بە ٥ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٨ پلەى سیلیزى.
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزى.
دهۆک: ١٧ پلەى سیلیزى.
کەرکوک: ١٩ پلەى سیلیزى.
زاخۆ: ١٨ پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: ١٥ پلەى سیلیزى.
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەى سیلیزى.
سۆران: ١٥ پلەى سیلیزى.
گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى.