PM:01:20:25/01/2025
45652 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، لە سبەینێ رۆژی یەکشەممەوە بایکۆت دەستپێدەکاتەوە تاکو مووچەی مانگەکانی ١٢ـی ساڵی رابردوو و یەکی ئەمساڵ وەردەگرن.
ئەمرۆ شەممە ٢٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سۆنگەی هەستكردنیان بە بەرپرسیاریەتی پێشتر رایانگەیاندووە تا ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبین، و لە ئێستاشدا بەهۆی بێ باكی دەسەڵات بڕیاریان داوە دووبارە دەست بە بایكۆتی دەوام بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سبەی یەكشەممە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن و ناگەڕێنەوە
بۆ دەوام، تاكو مووچەكانی مانگی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤ و مانگی کانونی دووەمـی ئەمساڵ
وەرنەگرن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، داوا دەكەن دەستبەجێ زانیاری راست و دروست بنێردرێت
بۆ بەغدا بەمەبەستی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەسەر
بانكە فیدڕاڵیەكان، ئەگەر هەولێر رێگرە و ئەو كارە ناكات، ئەوا ئیدارەی سلێمانی هەڵبستێت
بە تەوتینی مووچە لە رێگەی بانكە فیدڕاڵیەكانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێوستە پلەبەزركردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی دەستپێبكاتەوە
و هەر فەرمانبەرێك كە خانەنشین دەبێت، ئەوان سەرجەم پلە بەرزكردنەوەكانی بۆ بدرێت
و مافە داراییەكانی پێبدرێت.