PM:12:01:20/01/2025
4616 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی زینی وەرتێ رایگەیاند، بەهۆی بەفر بارینەوە رێگای زینی وەرتێ کە ئیدارەی سۆران و راپەڕێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە داخراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، شۆرش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە رێگای زینی وەرتێ کە ئیدارەی سۆران و راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە داخراوە، تەنها دەبڵ ئەکسل و زنجیر بەزەحمەت دەردەچێت.
هاوکات شۆڕش حەسەن وتیشی، بەفربارین
بەردەوامە و بەهۆی سەخت بوونی دۆخی کەش و هەواوە وا باشترە هاتوچۆ نەکرێت لەبەر
سەلامەتی هاوڵاتیان.