نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٥٦ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٣٩ دۆلار و ٥٠ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەمساڵدا.
هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە نرخی زێڕی عەیارەر
١٨ بە ٥١٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥١٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٢٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٨٥ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٩٩ هەزار دینارە.