سەردێڕ:

لە شاری سلێمانی و لە رووداوێکی گوماناویدا هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

PM:09:34:19/01/2025

4172 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی شەممە لە شاری سلێمانی و لە رووداوێکی گوماناویدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.


رووداوەکە لە یەکێک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی روویدا و پیاوێک کە تەمەنی نزیکەی ٤٠ ساڵە تەرمەکەی لەبەردەم شوقەکەدا دۆزراوەتەوە، هەرچەند باس لەوەکرا کە لە باڵەخانەیەکی پڕۆژەکەوە کەوتەوەتە خوارەوە، بەڵام چاوگێکی پۆلیس رایگەیاند، رووداوکە گوماناوییە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە ناو شوقەی کەسێکدا روویداوە کە بەرپرسیارێتی هەیە لە ئۆفیسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر.

ئەو هاوڵاتیەی کە گیانی لەدەستداوە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە و ئەو کەسەشی لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی کاردەکات و لەو شوقەکەی ئەودا رووداوەکە روویداوە، هێشتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ نەکراوە.













گەلەری