سەردێڕ:

ئاریان تاوەگۆزی: یاداشتی مامۆستایانی مانگرتووم گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق

PM:03:11:04/02/2025

2356 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "یاداشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووم گەیاندە دەست سەرۆک وەزیرانی عێراق".


ئاریان تاوەگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "وەک نوێنەری فراکسیۆنی نەوەی نوێ یاداشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووم گەیاندە دەست سەرۆک وەزیرانی عێراق".

هاوکات، دوێنێ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ چوونە ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی و رایانگەیاندبوو، لە پەرلەمانی کوردستان و عێراقیش بەرگریی لە داواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن و وەک بەڵێنیان پێ داون هەمیشە لەگەڵیاندا دەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی مامۆستایان وتبوشیان، "ئێمە وەکو نەوەی نوێ پشتیوانی هەموو جوڵەیەیەکی مەدەنی دەکەین لە پێناو ئەوەی هەرێمی کوردستان بچێتە قۆناغێکی باشترەوە و تاکە چارەسەریش بە بانکیکردنی مووچەیە و کۆتاییهێنانە بەو دەسەڵاتەی کە ٣٣ ساڵە فەرمانبەران دەچەوسێنێتەوە".












گەلەری