بڕیارە سبەینێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کۆنگرێس سوێندی یاسایی بخوات و وەک ٤٧مین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بێت، هاوکات بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە ئاهەنگی جەماوەری ئەنجام نادرێت.
بڕیارە سبەینێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سوێندی یاسایی لە کۆنگرێس بخوات و بۆ دووەمین جار وەک سەرۆکی ئەمریکالە کۆشکی سپی دەست بەکار بێت.
پێشتر وەک نەریتێک لە کاتی دەستبەکاربوونی
سەرۆکی نوێ خەڵک پێشوازی لێ دەکەن، بەڵام بەهۆی کەشێکی ساردەوە کە پێشبینی دەکرێت
رۆژى دوو شەممە پلەکانى گەرما بۆ شەش پلەى خوار سفرى سلیزی دابەزێت، هیچکۆبونەوەیەکى گشتى بۆ رێکنەخرێت و تەنها لە
هۆڵی ڕۆتوندا لە کۆنگرێس پێشوازی لە میوانان و سەرۆکی وڵاتان و دیبلۆماتە
نێودەوڵەتییەکان دەکات.
نزیکەى ٢٥٠ هەزار کەس بلیتى بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونى ترەمیان بڕیووە،
بەڵام ترەمپ داواى لە لایەنگرانى کرد بەهۆى خراپی کەشوهەواوە تەنها لەڕێگەى
تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆنگرێس راستەوخۆ سەیری ئاهەنگەکە بکەن.
هاوکات بۆ یەکەمین جار لە مێژوی سەرۆکایەتی
ئەمریکا سەرۆکی وڵاتان بانگێشت کراون بۆ بەشداربون لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی
سەرۆکی نوێ.