PM:07:54:19/01/2025
1324 جار خوێندراوەتەوە
قایمقامیەتی قەزای چۆمان رایگەیاند، سبەینێ رۆژی دوو شەممە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت بەسەر هاوڵاتیانی ناو قەزای چۆمان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، قایمقامیەتی قەزای چۆمان رایگەیاند، سبەینی دوو شەممە ٢٠ـی کانونی دووەم، دەست بە دابەشکردنی ١٠٠ لیتر نەوت دەکرێت بەسەر هاولاتییانی ناو سەنتەری قەزای چۆمان، بە نرخی ٣٠ هەزار دینار.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان هاوڵاتییان پێویستە پسوڵەی خۆراک یان کارتی
نیشتیمانییان پێبێت، بەپێچەوانەوە ناتوانن بەشە نەوتەکە وەربگرن.