سەردێڕ:

لە چین؛ منداڵان لەپشووی زستانەدا دەبێت یەک کاتژمێر یاریە ئەلیکترۆنیەکان بەکاربهێنن

PM:05:19:13/01/2025

2128 جار خوێندراوەتەوە

پشووى قوتابخانە دەستیپێکردوە و حکومەتی چینیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئالودەبوون بە یارییە ئەلکترۆنییەکان لە منداڵاندا بڕیارێکی دەرکردووە، کە لە رێگەیەوە منداڵان دەتوانن لە مانگێکدا ١٥ بۆ ١٦کاتژمێر یارییە ئەلکترۆنییەکان بەکاربهێنن.


لەگەڵ دەستپێکردنی پشووی زستانە لە خوێندن، کۆمپانیا گەورەکانی یاریکردنی چینی تێنسێنت و نێتئیز سنوورێکی کاتی یاریکردنیان بۆ منداڵانی خوار ١٨ ساڵ لە ماوەی مانگی داهاتوودا راگەیاندووە کە ١٥-١٦ کاتژمێر دەتوانن لە مانگێکدا یاریە ئەلیکترۆنیەکان بەکاردەهێنن.

بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "phonearena" بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئەو رێنماییانەی حکومەتی چین کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەرچووە، منداڵان دەبێت تەنها بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە رۆژێکدا کە رۆژانی کۆتایی هەفتە بێت و پشووی فەرمی بێت یاری بکەن.

کۆمپانیای تێنسێنت سنووری ١٥ کاتژمێری بۆ یاریکردن لە ١٣ی کانونی دووەم تا ١٣ی شوبات داناوە، لە بەرامبەردا نێتئیز سنوورێکی هاوشێوەی ١٦ کاتژمێری لە ١٥ی کانونی دووەم تا ١٤ی شوبات داناوە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی سیستەمەکە لە پشووی ئێستادا.

چین ساڵانێکە بەرەنگاریی ئەو شتە دەبێتەوە کە ناوی دەنێت "ئالوودەبوون بە یاریکردن"، ئەمەش بە مەترسییەکی تەندروستی و دەروونی بۆ سەر منداڵان دەزانێت.

هەوڵەکان بریتین لە قەدەغەکردنی یاری شەوانە لە نێوان کاتژمێر ١٠ی پاشنیوەڕۆ تا ٨ی بەیانی، هەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وەک سکانکردنی دەموچاو لە ئەپەکانی یاریکردندا بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەمەنی یاریزانەکان.













گەلەری

‌بەپەلە