١. جگەرەکێشان: جگەرەکێشان زیان بە پەنکریاس دەگەیەنێت، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجەی پەنکریاس زیاد دەکات.
٢. خواردنەوە کهولییەکان: باوترین هۆکاری هەوکردنی پەنکریاسە، جگە لەوەش خواردنەوەی کهول بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس زیاد دەکات.
٣. خواردنە چەورەکان: چەوری مەترسی لەسەر پەنکریاس دروست دەکات، چونکە نەک تەنها دروستبوونی ئەنزیمەکانی هەرس تێکدەدات، بەڵکو مەترسی هەوکردنی پەنکریاس زیاد دەکات.
٤. شەکر: زۆر خواردنی شەکر بارگرانییەکی گەورە دەخاتە سەر پەنکریاس ئەمەش مەترسی هەوکردنی پەنکریاس زیاد دەکات.
٥. کەمی وەرزشکردن: کەمی وەرزشکردن میتابۆلیزم لاواز دەکات لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێکی سەرەکی مەترسییە بۆ پەنکریاس، بەو پێیەی ئەگەری قەڵەوی زیاد دەکات.