سەردێڕ:

زێلێنسکی: ئۆکرانیا دوو سەربازی کۆریای باکووری لە کورسک دەستگیرکرد

PM:06:43:12/01/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئۆکرانیا دوو سەربازی کۆریای باکووری لە ناوچەی کورسکی رووسیا دەستگیرکرد


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، یەکەمجارە ئۆکرانیا بە زیندووی دەستگیرکردنی سەربازانی کۆریای باکوور رابگەیەنێت لە دوای چوونە ناو جەنگەوە لە پاییزی رابردووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازە ئاساییەکانی کۆریای باکوور لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە لایەن رووسیا چوونەتە ناو شەڕەکەوە، بەپێی ئامارەکانی کیێڤ و هاوپەیمانەکانی رۆژئاوا، کە سەربازەکانی کۆریای باکوور سەرەتا ژمارەیان بە نزیکەیی ١٠ هەزار سەرباز بووە.

لە پۆستێکیدا لەسەر ئێکس، زێلێنسکی ئاماژەی بەوە کردووە کە سەربازەکان هێنراونەتە کیێڤ و پەیوەندییان لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا (SBU) هەیە کە دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی وڵاتەکەیە.

زێلێنسکی وتی: وەک هەموو دیلەکانی جەنگ، ئەم دوو سەربازە کۆریای باکوور هاوکاری پزیشکی پێویستیان پێدەگات. ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە بە رۆژنامەنووسان دەدرێت کە قسەیان لەگەڵ بکەن.













گەلەری