لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە کە ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شیر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە.
لە ماڵپەڕی " lebanon24" بڵاو کراوەتەوە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو بڕە کالیسێۆمەی لە شیردا هەیە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن هەروەها دەریخستووە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی لەقتونراو و خواردنەوە کهولییەکان مەترسییەکە زیاد دەکات.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کالیسیۆم ڕیخۆڵەکان دەپارێزێت، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە زیادکردنی ٣٠٠ میلیگرام کالیسیۆم لە ڕۆژێکدا کە یەکسانە بە پەرداخێکی گەورەی شیر، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن بە ڕێژەی ١٧% کەمدەکاتەوە
دکتۆر کرن بابەر نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند " کالیسیۆم، چ لە بەرهەمە شیرەمەنیەکانەوە بێت یان سەرچاوەی دیکە، ڕۆڵی پاراستنی گەورەی هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و قۆڵۆن"
سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی شیر بەڵام دەبێت دڵنیا بیت لەوەی کە تووشی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز نەبوویت، چونکە لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی دیکەی تەندروسی.