سەردێڕ:

خۆسێ مۆخیکا بە هەژارترین سەرۆک لە جیهاندا ناودەبرێت؛ توشی نەخۆشی بووە

PM:11:49:11/01/2025

8892 جار خوێندراوەتەوە

خۆسێ مۆخیکا ، کە بە سەرۆکە هەژارەکەى جیهان دەناسرێت، نەخۆشى و تەمەن زۆریان بۆ هێناوە و توشى نەخۆشى بووە، خۆشى دەڵێت، کاتى ئەوەیە پشوو بدات، لە میدیاکانى جیهانییەوە وەک سەرۆکێکى خەمخۆر و دوور لە گەندەڵى وەسف دەکرێت.


ئەو سەرۆکەی خۆی لەگەلەکەی جیانەکردبووەوە و یەک دۆلاری لە هیچ بانکێکدا نەبوو، سەرۆکى پێشوترى ئۆرۆگواى، تووشی نەخۆشیەکی مەترسیداربووە و پێش ئەوەى ماڵئاواى یەکجارى بکات خۆى ماڵئاوایی کرد.

خۆسێ مۆخیکا کە بە هەژارترین سەرۆک لە جیهاندا ناودەبرێت، لە سەرۆکایەتیەکەیدا ڕەتیدەکردەوە لە کۆشکی سەرۆکایەتی بژى و ٩٠٪ ی مووچەکەشی کە تەنیا چوار هەزار دۆلار بوو، دەبەخشیە ڕێکخراوە خێرخوازەکان.

لە کاتی گەنجێتیدا خۆسێمۆخێکا بەهۆی رەخنەگرتنی لە رژێمی سەرکوتکەری ئۆرۆگوای، ١٢ ساڵ لە زینداندا بووە.

دوای ئازادکردنیشی چووەتەوە ناو سیاسەتەوە و بووە بە وەزیرى تەندروستى و پاشان ئەندامى ئەنجومەنى پیران.

٢٠١٠ خۆسێ مۆخیکا بووە سەرۆکیئۆرۆگوایو دەستى کرد بە جێبەجێکردنى بەرنامەکانى، یەکەم هەنگاویش لە خۆیەوە دەستى پێکرد.

کاتێکیش دەچوو بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی، کەژاوەی ئۆتۆمبیلی گرانبەها و پاسەوانى نەبوو، بەڵکوو بە ئۆتۆمبیلێکی هەرزانبەهای مۆدێل ١٩٨٧ لە جۆری (ڤۆڵکس واگن) دەڕۆیشت، بەبێ پاسەوان و سکرتێر.

ساڵی ٢٠١٥ دەسەڵاتی خۆسێ مۆخێکا کۆتایی هات، لەهەڵبژاردنەکانیشدا جارێکی تر خۆی کاندید نەکردەوە و لە خانووە کۆنەکەیدا دەژیا.

بەڵام سەرۆکە خاکى و دەستپاکەکە تەمەن و نەخۆشى بڕستیان لێبڕیووە و دووچارى نەخۆشی شێرپەنجەبووەتەوە.

مۆخیکا کە تەمەنى نزیک دەبێتەوە لە ٩٠ ساڵ دەڵێت، تەمەنى گەیشتووەتە کۆتایی و ئامادەیە هەر کاتێک بێت پێشوازى لە مەرگ بکات و دواى زانینى نەخۆشییەکەشى ماڵئاوایی کرد و وتى کاتى ئەوەیە ئیتر پشوو بدات.

هەرچۆنێک بێت خۆسێ مۆخێکاکاتێک دەسەڵاتی گرتەدەست،پشتگیری زۆری لە چینی هەژاران دەکرد و وڵاتەکەی لە گەندەڵی پاککردەوە و ئابوری بوژاندەوە، هەروەها پۆست و پارە وایلێنەکرد، دواى سەرۆکایەتییەکەشى لە مێژوودا وەک سەرۆکێکى خەمخۆر و دڵسۆز تۆمارکراوە و ناوى بۆ هەمیشە وەک رابەرێکى دەستپاک و دور لە گەندەڵى دەمێنێتەوە.













گەلەری

‌بەپەلە