سەردێڕ:

ئۆکرانیا؛ دوو سەربازی کۆریای باکوور بە بارمتە دەگرێت

PM:08:23:11/01/2025

2164 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، دوو سەربازی کۆریای باکووریان دەستگیرکردووە لە شاری کۆرسکی روسیا.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وردەکاری سەبارەت بە گرتنی دوو سەربازی کۆریای باکوور لەلایەن سوپای ئۆکرانیا لە شاری کورسکی روسیا ئاشکراکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دوو سەربازە گواستراونەتەوە بۆ شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و لەئێستادا لەلای دەزگای هەواڵگری  ناوخۆی وڵاتەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک هەموو بارمتەکانی دیکەی جەنگ، ئەم دوو سەربازەی کۆریای باکوور چاودێری پزیشکی پێویست وەردەگرن و رۆژنامەنووسان دەتوانن قسەیان لەگەڵدا بکەن.

هاوکات، بەپێی ئاماری کیێڤ و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانیان، نزیکەی١٠ هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە مانگی تشرینی یەکەمـی ساڵی رابردووەوە لەپاڵ سوپای روسیادا چوونەتە ناو شەڕەکەوە.

 













گەلەری