سەردێڕ:

منداڵێک بۆ سەیرکردنى یاری تۆپی پێ بە فێڵ مۆڵەتى لە قوتابخانە وەرگرتووە

PM:07:24:11/01/2025

2308 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێک لە بەریتانیا لەپێناو سەیرکردنى یاری یانە دڵخوازەکەى لە تۆپی پێ بە فێڵ مۆڵەتى لە قوتابخانە وەرگرت، بەڵام زوومى کامێراکان فێڵەکەى ئاشکرا کرد.


سامی سکۆتی تەمەن نۆ ساڵ، هاندەری یانەی نیوکاسڵە و لەگەڵ باوکیدا گەشتی شاری لەندەنیان کرد بۆ ئەوەی لە یاریگادا ئامادەبن و بینەری یاری یانەکەیان بن بەرامبەر ئارسناڵ بۆ ئەو مەبەستەش دایکی پەیوەندی بە قوتابخانەی مناڵەکەیەوە کردووە و پێی وتون کوڕەکەی نەخۆشە و ناتوانێت بەشداری وانەکان بکات لەبەرئەوە ئەو رۆژەی بۆ بکەن بە مۆڵەت.

بەڵام دواتر لە گرتە ڤیدۆیەکدا و لە کاتی یارییەکەدا کاتی تۆمارکردنی گۆڵێکی نیوکاسل سامی دەردەکەوێت کە ئاهەنگ دەگێڕێت و مامۆستاکانیشی لە تەلەڤزیۆنەوە خوێندکارەکەیان بینیوە.

رۆژی دواتر مامۆستاکانی پەیوەندی بە دایکییەوە دەکەن کە پێویستە سەردانی قوتابخانە بکات و روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو بابەتە و ئەو رۆژەش بۆ کوڕەکەی بە نەهاتوو بۆ ئەژماردەکەن نەک بە مۆڵەت.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو چیرۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاریزانانی ئێستا و ئەستێرەکانی پێشتری نیوکاسل داوایان لە قوتابخانەکە کردووە سزای ئەو خوێندکارە نەدەن.

 

 













گەلەری