وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، عێراق رۆژانە لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٥ کیلۆگرام زێڕ هاوردە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرا هینداوی ئاماژەی بەوەکرد، لە بەشێکی فڕۆکەخانەکانی عێراق سەنتەری پشکنینی زێڕیان هەیە کە تایبەتە بە کوالێتی و ئاستی ستانداردی ئەو زێڕانەی هاوردەی عێراق دەکرێت.
وتیشی بەمزوانە
لە فڕۆکەخانەی کەرکوکیش ئەو سەنتەرە دەکەنەوە، لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی
پلاندانانی عێراق باسی لەوەکرد، عێراق رۆژانە لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٥ کیلۆگرام زێڕ هاوردە
دەکات.
هاوکات، ئەمڕۆ
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ڕایگەیاند، پێنج وڵاتی عهرهبی له كۆی ١٠٠ وڵات، خاوهنی
زۆرترین یهدهگی زێڕن، لهنێویشیاندا عێراق دێت كه خاوهنی زیاتر له ١٥٢ تهن زێڕە
و له پلهی چوارهمدایه.